هەوڵی ئێڕاقی فیدڕاڵ بۆ بنبڕکردنی کورد

 

ئەو کەسانەی دەیانگوت مانەوەی کورد لە چوارچێوەی ئێڕاقێکی فیدڕاڵ؛ دەبێتە هۆی پاراستنی مافەکانیان و دووبارە نەبوونەوەی جینۆساید و ئەنفال بە تایبەت لە ئێڕاقی سەردەمدا، ئەرێ قسەکانیان ڕاستن!؟


با بێینە سەر جینۆسایدی کوردانی ئێزدی لە ساڵی 2014، بەڵێ لات سەیر نەبێ، جینۆساید دووبارە بوویەوە لەسەر کوردانی ناو ئێڕاقی فیدڕاڵ. لەو کاتەدا سوپای ئێڕاق وەکو بەربەست لەبەردەم پێشمەرگەی کوردستان ڕاوەستابوون؛ نەوەکا پێشمەرگەکان بێن و شەنگال بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان و خاکی کوردان بپارێزن. هەر بۆیە وەکو هەموو جار کە خاکی کوردانیان دەدایە دەست تیرۆرستان و ئەمجاریش سوپای ئێڕاقی فیدڕاڵ شەنگالی ڕادەستی تیرۆرستان کرد. سوپای ئێڕاق لەدڵی گران بوو پێشمەرگەی "سەر بە ئێڕاقی فیدڕاڵ" ناوچە کوردییەکان (کەرکووک، شەنگال، مەخموور، خانەقین) بگرێتەوە و بە هێز و بازووی خۆی پارێزگارییان لێ بکات. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کورد لە چوارچێوەی ئێڕاقی فیدراڵ دووبارە جینۆساید کرا و ئێڕاقی فیدراڵ نە توانی کورد بپارێزێت نە خۆیشی.


نەک هەر ئەوەندەش، بەڵکو کاتێ کورد ناوچە کوردییەکانی گرتەوە؛ ئێڕاقی فیدڕاڵ هەوڵیدا پێشمەرگە لەم ناوچانە بەدەر بنێ بەم چەکانەی هاوپەیمانان پێیان دابوون تا خاکی ئێڕاقی پێ بپارێزن. (لێرەدا ئەم چەکە دژی کورد بەکارهاتەوە.) وەک چۆن تانکی ئابراهام بەکارهێنرا بۆ دەرکردنی کوردان لە کەرکووک و لە ڕێککەوتی 19ـی 10ـی 2023.





لە 2ـی 9ـی 2023ـش چوار کورد شەهیدکران لەسەر دەستی "ئێڕاقی فیدڕاڵ" و لە 22ـی 10ـی 2023 هەوڵدرا هێرش بکەنە سەر کوردستان.




هەر بەمانەش نەوەستاون، لەم ساڵدا (2024) چەند پەرلەمانتارێكی پەڕلەمانی "ئێڕاقی فیدڕال" داوایان بەرزکردووەتەوە تاوەکو بڕیاری یاسایی بێتە دەر و (کوردانی) ئێزدی بە نەتەوەیەکی جیاواز بێتە هەژمارکردن و لە كوردیان جوداكەن! دووبارە هەوڵێکی تر بۆ لەتکردنی کورد و جیاکردنەوەیان لەیەکتری.


بەپێی ژێدەری Iraqi news پێنچ تریلۆن دينار تەرخان كراوە بۆ چەکی ئاسمانى، لە دەمێکدا فەرمانبەری کوردیان بێ مووچە هێشتبوویەوە.

نوسینی: ئاگرین هاوپایی

وتاری ژمارە (2)


(بۆ ناردنی هەر وتارێك و بەشداربوون لە وتاری هەفتانە، بەشداری لە كۆمەڵگەی هاوپا بكەن و ئادمینەكان ئاگادار بكەنەوە لەو وتارەی كە دەتەوێت لە هاوپا بڵاوبكرێتەوە.)