هاوپا و ڕێكخراوە ناحوكومیەكان



 لە ڕێکەوتی 15-16ـی 7ـی 2024 ڕێکخراوی بلومۆنت بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی ئەمەل و فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و بەڕێوبەرایەتی باج و دەرامەت خولێکیان ڕێکخست بۆ ڕێکخراوە کوردستانیەکان تازە دامەزراوەکان.


خولەکە پێکهاتبوو لە دوو ڕۆژ بەم شێوەیە:


ڕۆژی یەکەم: چەند وتارێک پێشکەش کرا لەلایەن ڕێکخەرانی خولەکە و دواتر بابەتی ڕاپۆرتی دارایی لەلایەن نوێنەری فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان پێشکەش کرا و چۆنییەتی و کڵێشەی ڕاپۆرتەکە ڕوونکرایەوە، نوێنەری بەڕێوبەرایەتی باج و دەرامەت فۆڕمی پڕکردنەوە و ئەو سەرپێچی و سزایانەی خستە ڕوو کە پێویستبوون بۆ ڕێکخراوەکان.


ڕۆژی دووەم: بە پیویستییەکانی ڕاپۆرتی دارایی و ئەو پەڕاو و بەڵگەنامانە دەستی پێکرد کە پێویستبوون لەگەڵ ڕاپۆرتی دارایی هەبن، دواتر نوێنەری ڕێکخراوەکان کران بە چەند کۆمەڵەیەک و ڕاپۆرتێکی تاقیکارییان پێشکەش کرد، و بووار بە ڕێکخراوەکان درا ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بیخەنه ڕوو لەگەڵ کەموکوڕی و پێویستییەکان.


خولەکە سودبەخش و پێویستبوو بۆ ڕێکخراوەکان و زۆر بابەتی گرنگ و نەزانراو زانرا، ئاشنایەتی و پەیوەندی توند و تۆڵ لە نێوان نوێنەرانی ڕێکخراوەکان درووست بوو کە دەکرێت لە داهاتوو کاری پێکەوەیی و بەکۆمەڵ بکەن، پێویستە ڕێکخراوە ناوخۆییەکان ئاڕاستە بکرێن و پەروەردەیەکی نەتەوەیی بکرێن تاوەک و زۆرترین سوودیان هەبێت بۆ کۆمەڵگەی کوردی و سەرنجی تەواویان بخرێتە سەر، زۆر گەنجی بەهەرەمەند و ڕێکخراوی گرنگ هەبوون و دەکرێت پاڵپشتی بکرێن بۆ بەردەوامی و خزمەت بە نەتەوەی کورد بکەن و ببن بە بناغەی پێشکەوتن و بەهێزکردنی کۆمەڵگە لە بووار و کایە جیا جیاکانی نێو نەتەوەی کورد.