فەرمیبوونی هاوپا



بەناوی خودای گەورە

ڕێكخراوی هاوپا بۆ ڕۆشنبیری نەتەوەیی، ڕێكخراوێكی فەرمییە لە ڕێكەوتی  23/7/2023 ـوە دانپێدانراوە لەلایەن فەرمانگەی ڕێكخراوە نا حوكومییەكان.
 هاوپا ناوەندی چالاكییەكانی لە هەرێمی كوردستانە و خاوەن ئامانج و پەیڕەوی تایبەت بەخۆیەتی و هەڵگری ڕێبازێكی نوێ و ڕۆشنگەری نەتەوەییە، كە جیاوازە لە هەر نەتەوایەتییەكی دیكە كە پێشتر بوونی هەبووە لەناو كورددا. هاوپا چالاكییەكانی لە چوارچێوەی بڵاوكراوە و سیمینار و كۆڕبەستن و هەر كردارێكی مەدەنی دیكەدایە كە بتوانێ خزمەت بە نەتەوەی كورد بكات. 

پێناسەی ڕێكخراو: ڕێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویستە و بێلایەنانە کار دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیریی نەتەوەیی تاکی کورد و بەهێزكردنی کۆمەڵگەی کوردی لە هەموو بوارێکەوە بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی کوردی ئۆرگانی تەندرووست لەپێناو دروستکردنی ئایندەیەکی ڕووناکتر بۆ کوردستان. 

ئامانجەكانی هاوپا
1- نوسین و بڵاوكراوە و چالاكى و سيمينار بۆ پەرەپێدانى ھزرى نەتەوەيى.
2- ڕێکخستنی توێژی گەنجان.
3- بەدیهێنانی درووشمی ”کوردستان بۆ کورد“ (واتا پاراستنی خاكی كوردستان لە:
عەرەبكرن، تورككردن، ئێرانیكردن)
4- پێگیری کردن لە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.
5- پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
6- پاڵپشتی قەوارەی هەرێم و حوكومەتی هەرێمی كوردستان.

بنەماكانی كاركردن:
1- پێگیری کردن لە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.
2- پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
3- ئەو لقانەی لە دەرەوەی هەرێمن پابەندی یاسا پەیڕەوکراوەکانی ئەو شویانەن کە لێی کار دەکەن.

مەرجەكانی وەرگرتنی ئەندام:
یەکەم: دەبێت ئەندام دانیشتوو یان نیشتەجێی هەرێمی کوردستان یان ئێراق بێت.
دووەم: تەمەنی 18 ساڵی تەواو کردبێت و ئەهلییەی یاسایی تەواو بێت.
سێیەم: باوەڕی بە پەیڕەوی ناوخۆ هەبێت و ڕێنماییەکانی جێبەجێ بکات.
چوارەم: هیچ تاوانێكی لە پێشینەدا نەكردبێت.
پێنجەم: پێویستە ئەو كەسە لە دایك و باوكێكی كوردی بێت.

هاوپا پێشوازی لە هەر كوردێك دەكات كە دەیەوێت بە شێوەی یاسایی ببێت بە ئەندام و ببێتە بەشێك لە ڕێكخراوەكە، ئەندام ئەرك و مافی یاسایی دەبێت بەپێی پەیڕەوی ڕێكخراوەكە و بوون بە ئەندامیش كراوەیە بۆ هەمووان.
ئەركەكانی ئەندام: 
یەکەم: پێشکەش کردنی داواکاریی نووسراو بۆ بوون بە ئەندام.
دووەم: پێویستە لە چوارچێوەی پاراستنی مافەکانی کورد کار بکات.
سێیەم: بەشداریی کارای هەبێت لە چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە.
چوارەم: پێویستە شارەزایی هەبێت لە هەر بوارێك.
پێنجەم: لەپێناو بەرژەوەندیی کورد کار بکات و ناوی ڕێکخراوەکە بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی بەکارنەهێنێت.